ڕوانگە - سەرۆکی پەڕلەمانی ئێران ئاماژە بەوەدەدات، ئەمەریکا خیانەتی لە مێزی دانوستانی نێوان هەردولا کرد و هێرشی کردە سەر گەلی ئێران، هەروەها لەبارەی هێرش و پەلامارەکانی ئیسرئیل یشەوە، قالیباف، ڕایگەیاند:" ڕژێمی زایۆنیستی ناتوانێت بەرامبەر بە ئێران بجەنگێت و بەرگەی چەندڕۆژێک ناگرێت.
محەمەد باقر قالیباف له نوێترین پهیامیدا لهمیانی كۆبونهوهیهكی تایبهت به ڕێزلێنان له كوژراوانی هێرشهكهی ئیسرائیل، ڕایگهیاند، "ئەمڕۆ کۆبوینەوە بۆ ڕێزگرتن لەو شەهیدانەی کە بەم زنجیرە تاوانکارییەی ڕێژیمی ساختە خوێنیان لەسەر زەوی ڕشتوە، ئەو شەهیدانە ڕێگایەکیان بۆ نەتەوەی ئیسلامی و بەتایبەت ئێرانی خۆشەویستمان کردوهتەوە، کە نە لە ڕابردودا وهستاوه و نە لە ئێستادا سنوردار دەبێت".
وتیشی، "ئەمریکا خیانەتی لە مێزی دانوستان کرد و هێرشی کردە سەر نەتەوەکەمان، بەڵام وەڵامی یەکگرتوی هێزە چەکدارەکانمان ڕەگ و ڕیشەی لە یەکڕیزی نەتەوەیی دابو، دوژمنیش بینی کە ئەم میللەتە بە یەکگرتویی لە ڕوبەڕوبونەوەی دوژمن وەستاوە، ئەو باندە تاوانکارییە کە لە خاکێکی سنورداردا بنکەیان گرتوە، هەرگیز ئاگری وای نەبینیبو، ڕژێمی زایۆنیستی کە باسی قوبە ئاسنینەکەی کرد و ئیدیعای کرد کە تەنانەت فیشەکێکیش ناتوانێت تێیدا تێپەڕێت".
ڕونیشیكردهوه، "بینیمان هێزهكانمان چ ئاگرێکیان بەسەر دوژمندا ڕشت، لە ڕۆژی دوەم و سێهەمەوە لە باکورەوە بۆ باشور هەمو خاڵێکی ئەو دوژمنە تاوانکارییەمان لێدا کە دەمانویست، لە شەوی یەکەمدا زیاتر لە 350 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و 150 موشەکمان ئاڕاستەی کرد، بەڵام لە کاتژمێرەکانی دواتردا هێزی ئاگرینمان ئەوەندە کاریگەر بو کە بەسەر دوژمندا زاڵ بوین قوبە ئاسنین تێكشكێنرا".
سهرۆكی پهرلهمانی ئێران باسی لەوەشکرد، "ئەگەر ڕژێمی زایۆنیستی بە تەنیا بێت، هیچ ماددەیەکی نییە لە دژی کۆماری ئیسلامی و نەتەوەی ئێران و تەنانەت چەند ڕۆژێکیش لە دژی ئێران ناخایەنێت و بە پشتیوانی ڕاستەوخۆی ڕۆژئاوا زیندو بوەتەوە، ڕژێمی زایۆنی لە توانایدا نییە بەبێ پشتیوانی واشنتن بژی، بینی کە ئەمریکا ڕاستەوخۆ هێرشی کردە سەر ئێمە و لە ماوەی کەمتر لە چەند کاتژمێرێکدا ئەوان وەڵامێکی توندی وەرگرت و چیتر نەیتوانی بەرگەی ئاگرەکەمان بگرێت و داوای ئاگربەستی کرد".