ڕوانگە - سکرتێری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند:"ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی پلانیان لە دژی لوبنان داڕشتووە و ئێستا ڕژێمی زایۆنی بووە بە وەرهەمێکی شێرپەنجەیی و هەڕەشەیەکی ستراتیجی بۆ سەر هەمو دونیا."
نەعیم قاسم سکرتێری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرایکرد:"هەردوو ڕژێمی ئەمەریکا و ڕژێمی زایۆنی مافی ئەوەیان نییە دەست تێوەردان لە کاروباری لوبنان دا بکەن و ئێمە ئامادەنین چەکەکانمان تەسلیمی ئەوان بکەین.
شێخ نەعیم قاسم ڕونیشیکردەوە:" ڕێککەوتنێکی ناڕاستەوخۆ بۆ ئاگربەست لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕێگای حکوومەتی لوبنانەوە هەیە و ئەم ڕژێمە دەبێ پێیەوە پابەند بێت، بەڵام سەبارەت بە بابەتە پەیوەندیدارەکان بە ناوخۆی لوبنان، ئێمە خۆمان بەڕێوەی دەبەین و ئەوانی دیکە مافی دەستوەردانیان نییە."
ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان ئاشکرایکرد:" ئەو هێز و لایەنانەی کە پێیان وایە ڕژێمی زایۆنی هیچ پەیوەندییەکی بە ئەوانەوە نییە، بەڵکو تەنها پەیوەندی بە فەلەستین یان لوبنانەوە هەیە، بەتەواوی هەڵەن؛ چونکە ئەم دەسەڵاتە مەترسییەکی ستراتیژی بۆ هەمووان دروست دەکات."