ڕوانگە - حکومەتی عێراق ئاشکرای دەکات، کە تا ناوەڕاستی ساڵی 2026 پارەی پێویستیان بۆ مووچەی موچەخۆرانی هەرێم ڕەوانەکردووە، بەڵام حکومەتی هەرێم خۆی دابەشی ناکات.

حكومه‌تى عێراق ڕونیشیکردۆتەوە، " ئەوان سەریان سوڕماوە لەڕادەی چەواشەکاریی‌و شێواندنی ڕاستییەکان لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە، ئاماژەیان بەوەشکردووە،  حکومەتی هەرێم پێشوەختە موچەی وەرگرتوەو ڕەتیدەکاتەوە بیدات به‌موچه‌خۆرانى خۆى".