ڕوانگە - وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کورستان  بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٠٢٥/٧/٣ هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى شەش دەگاتە وەزارەتی پێشمەرگە.

وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند:" دوای ئەنجامدانی ڕێکارە دارایى و ژمێریارییەکان لەلایەن بەرێوەبەرایەتى گشتى بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى)، لە رۆژی یەکشەممە ٦ ی تەممووز دەست بە دابەشکردنى هاوکارییەکە دەکرێت.

وەزارەتی پێشمەرگە ڕونیشی کردۆتەوە:"  لەم مانگەدا، ٦٤٢٤٤ ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بە سیستەمی پڕۆژەی هەژماری من، هاوکاریی هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەمەش دەرخەری بەرەوپێشچوونی سیستەمی پێدانی هاوکارییە لە وەزارەتی پێشمەرگە بە شێوەی ئەلیکترۆنی.