ڕوانگە- بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریداوە بە دروستکردنی کارتێکی نوێ بۆ فەرمانبەران و هاوڵاتیان، بەوەش سەرجەم کارتەکانی دیکە هەڵدەوەشێنێتەوە.
یوسرا رەجەب، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:" بەپێی نووسراوێک بانکی ناوەندی عێراقی بڕیاریدا لەسەر دەرکردنی کارتێکی نیشتیمانی ئەلکترۆنی بۆ فەرمانبەران و هاوڵاتیان کە لە هەمان بانک دەرئەچێت و لەژێر چاودێری خۆی ئەبێت و تەنها لە ناوخۆی عێراقیش بەکار دێت و تەنها بۆ ڕاکێشانی دیناری عێراقیش بەکاردەهێنرێت."
وتیشی:" هەر بۆیە سەرجەم کۆمپانیاکانی ماستەر کارت و کی کارت و ئەلنەخیل و هەموو کارتەکانی تری ئەلکترۆنی (هەڵدەوشێتەوە) بۆ ئەوەی تەنها و تەنها (حصراً) لەدەستی بانکی مەرکەزیەوە بێت، ئەمەش لە کۆتایی ئەمساڵدا جێبەجێ دەکرێ و چیتر هیچ کارتێکی ئەلکترۆنی ناتوانێت لە دەرەوەی عێراق کار بە دۆلار بکات".
یوسرا رەجەب ڕونیشیکردەوە: "بە کورتییەکەی، بانکی مەرکەزی جوان قوفڵی کرد و دەکرێ بڵێین بای بای هەژماری دز".