ڕوانگە - لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەمو ئەو هەواڵانە دورن لەڕاستییەوە کەباس لەوەدەکەن، لە هەولێر بەدرۆن هێرش کراوەتە سەر بنکەیەکی ئیسرائل و دەشڵێت:، هیچ بنکەیەکی ئیسرائیل لە هەرێمی کوردستان بوونی نییە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەڕونکراوەتەوە، لە چەند میدیایەکی ئەلکترۆنیی فەرمی لە ئێران وا بڵاوکراوەتەوە، "گوایە شەوی رابردوو لە هەولێر بە درۆن هێرش کراوەتە سەر بنکەیەکی سەر بە ئیسرائیل."
وەزارەتی ناوخۆ هەموو ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە و ئاشکرای دەکات، "چەواشەکارین و دوورن لە راستی. نە بنکەی ئیسرائیلی لە کوردستان هەن و نە ئۆپەراسیۆنی واش ئەنجام دراون."
"شەوی رابردوو درۆنێک لە ناوچەیەکی چۆڵەوانی لە نزیک هەولێر کەوتووەتەخوارەوە، ئەم هێرشانەش لەلایەن هەندێک گرووپی سەر بە حەشدی شەعبی بە مەبەستی ئاژاوەنانەوە ئەنجام دەدرێن، پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی فیدراڵی سنوورێک بۆ ئەم کارە تێکدەرانە دابنێن و رێکاری یاسایی بەرامبەر بە تاوانباران بگرنەبەر،"
وەزارەتی ناوخۆ: هیچ بنکەیەکی ئیسرائیل لە هەرێمی کوردستان بوونی نییە

- كوردستان
- 6
July 04, 2025