ڕوانگە - دوای ئەوەی لە لێدوانێکیدا سەرۆکی بەرگریی شارستانیی ئێران ڕایگەیاند، بەشێک لەو سەرکردە باڵایانەی کە لە جەنگی 12 ڕۆژەدا کوژران، لەڕێگەی مۆبایلو ئامێری زیرەکەوە شۆێنەکانیان دەستنیشانکراوە، لای خۆیەوە کچی یەکێک لەو بەرپرسانە ئاماژەی بەوەکردووە، کە ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە دەشڵێت: باوکم خاوەنی مۆبایلو ئامێری زیرەک نەبوە کە ئیسرائیل لەڕێگهی ئەپەکانی واتساپو مۆبایلە هۆشمەندەکانەوە بەرپرسانی ئێرانی تیرۆر کردبێت، دەشڵێت، "ئەوان خاوەنی میکانیزمی پێشکەوتوترن".
مەهدیە شادمانی کچی عەلی شادمانی فەرماندەی بارەگای خاتەمولئەنبیا کە لەماوەی جەنگی 12 ڕۆژە لەگەڵ ئیسرائیلدا کوژرا، وەڵامی قسەکانی سەرۆکی بەرگریی شارستانیی ئێرانی داوەتەوە و نوسیویهتى، "باوکم خاوەنی مۆبایلو ئامێری زیرەک نەبوە".
ڕونیشیکردۆتەوە، "باوکم پابەند بوە بەهەموو پرۆتۆکۆڵە ئەمنییەکانەوە، بهدڵنیاییشهوه، شوێن پێهەڵگرتنی ئیسرائیل لەواتسئەپ یان سیخوڕیکردنی نەریتییو تاکەکەسی تێدەپەڕێت".
کچەکەی عەلی شادمانی باسی لەوەشکردووە ، "هیوادارە لایەنە پەیوەندیدارەکان هۆکارە وردو پێشکەوتوەکانی شوێن پێهەڵگرتنەکانی ئیسرائیل دیاریی بکەن، نەک تەنها پشت بەبەرنامە بیانییەکان ببەستن".
پهیامى كچهكهى شادمانى لهكاتێكدایه، بەرپرسی بەرگریی شارستانیی ئێران ڕایگەیاندبوو، "واتسئەپ ڕۆڵی هەبوە لەدۆزینەوەو تیرۆرکردنی هەندێک سەرکردە، هەروەها ئیسماعیل هەنیەش بەهەمانشێوە شوێنی هەڵگیراوە، هەروەها ئاماژەی بەوەشکردبوو، بەکارهێنانی زیرەکیی دەستکردیش ڕۆڵی هەبوە لەناسینەوەی دەنگی سەرکردەکان.