ڕوانگە - لە ڕاگەیەندراوێکدا لەبارەی کەوتنەخوارەوەی درۆنێک لەگەرمیان، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، کاتژمێر١:٢٠ خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠٢٥/٧/٣لە نزیک ناحیەی کۆکس لە سنووری گەرمیان درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کەوتەخوارەوە.
لەڕاگەیەندراوەکەدا سەلام عەبدولخالق وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕونیشیکردەوە، تیمەکانی ئاسایش گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە و کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم باسی لەوەشکرد، بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.