ڕوانگە - سوپای ئیسرائیل هۆشدارییەكی دەستبەجێی بۆ چۆڵكردنی چەند گەڕەكێك لە خان یونس لە باشووری كەرتی غەززە دەركردووە و وەزارەتی ناوخۆ لە كەرتەكەش دەڵێت ئەو ناوچانە هەزاران ئاوارە و كەمپ و نەخۆشخانەی تێدایە.

لەمبارەیەوە ئەفیخای ئەدرەعی، وتەبێژی سوپای داگیركەری زایۆنیزم  لە پۆستێكدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێكس ڕایگەیاندووە: "هەموو دانیشتوانی ناوچەی خان یونس لە بلۆكی 107، 108، 109، 110، 111، 112 و بەشی ڕۆژهەڵاتی بلۆكی 88 دەبێت دەستبەجێ چۆڵی بكەن و ئەو ناوچانەی وەك ناوچەی جەنگ و مەترسیدار ناو بردووە.

وتەبێژەكەی سوپای ڕژێمی زایۆنیزم داوای لە فەلەستینییەكانی ئەو ناوچانە كردووە بەرەو ڕۆژئاوا و ناوچەی مەواسی لە كەناراوەكانی كەرتەكە بڕۆن، كە ئەو ناوچەیەش پڕە لە ئاوارە و توانای جێگیركردن و لەخۆگرتنی ئاوارەی دیكەی نییە.