ڕوانگە - لە ڕاگەیەندراوێکدا بارەی جوڵاندنی هێز لەلایەن سوپای عێراقەوە بۆسەر چاڵە نەوتەکانی سنوری ناحیەی کۆکس، کاروان یاروەیس، ئەندامی پەڕلەمانی عێراق لە لیستی یەکێتی، لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کردووە:" خالد شوانی- وەزیری داد پێی راگەیاندوە کە رێکەوتنی زارەکی کراوە جوڵاندنی هێز و ناردنی بۆ سەر چاڵە نەوتەکەی سەربە ناحیەی کۆکسی ناوچەی زەنگاباد، بوەستێنرێت."

کاروان یاروەیس ڕونیشیکردۆتەوە:" بەپێی قسەی فەرماندە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی دیالە، بونی هێزی دژەتیرۆری عێراق و کۆماندۆی کوردستان پەیوەندی بەو چاڵە نەوتانەوە نیە، بەڵکو بۆ ئەرکێکی هاوبەشی ئەمنییە."