ڕوانگە - حکومەتی عێراق بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان، لە بەرامبەر ڕەوانەکردنی مووچەی فەرمانبەران کۆمەڵێک داواکاری هەیە و سه‌رۆكى فراكسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ له‌په‌رله‌مانى عێراق ڕونیکردەوە:"هه‌موو چاوه‌كان له‌سه‌ر ڕۆژى سێشهممهو چوارشه‌ممه‌یه بۆ موچه".
سروه عه‌بدولواحید سه‌رۆكى فراكسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ئەوەی خستەڕوو، "هه‌رێم به‌به‌غداى وتوه، ڕێژه‌ى ئه‌و نه‌وته‌ى به‌رهه‌مده‌هێندرێت له‌هه‌رێمى كوردستان 282 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى ڕۆژانه‌یه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا زیاتر له 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕۆژانه به‌رهه‌مده‌هێنرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا به‌غدا بهههرێمى وتوه، من قه‌ناعه‌ت ده‌كه‌م به‌و 282 هه‌زار به‌رمیله‌و فه‌رمون ڕاده‌ستى سۆمۆى بكه‌ن".
وتیشی:" حکومەتی هه‌رێم ڕایگەیاندووە، ئێمه ده‌توانین ته‌نها 50 هه‌زار به‌رمیل ڕاده‌ستى سۆمۆ بكه‌ین‌و مه‌به‌ستیه‌تى 115 هه‌زار به‌رمیلیان بۆ ناوخۆ به‌كاربهێنێته‌وه، كه‌واته 165 هه‌زار به‌رمیل ده‌مێنێته‌وه‌و 117 هه‌زار به‌رمیله‌كه‌ى دیكه‌ش خۆیان مامه‌ڵه‌ى پێوه بكهنو بڕیاریانداوه ڕاده‌ستى سۆمۆى نه‌كه‌ن".
سروە عبدولواحید، "له90%ى ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى له‌هه‌رێم وه‌به‌رهێنانى نه‌وت دهكهنو له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق كۆبونه‌وه‌یان كردوه، بهداواكاریهكانى به‌غدا ڕازین، هه‌ردوو دیوانى چاودێرى دارایی عێراق‌و هه‌رێمیش جهختیانكردوهتهوه، له‌برى 115 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى ڕۆژانه بۆ به‌كاربردنى ناوخۆیى ته‌نها 42 هه‌زار به‌رمیل پێویسته".
سه‌رۆكى فراكسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ له‌په‌رله‌مانى عێراق
، "لهكۆبونهوهى شانده‌كانى هه‌ولێرو به‌غدا، حكومه‌تى عێراق پێشنیازى كردوه، ئه‌و 42 هه‌زارو 115 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته ڕاده‌ستى سۆمۆ بكرێت، له‌به‌رامبه‌ردا عێراق لقێكى به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كانى خۆى له‌هه‌ولێر ده‌كاته‌وه‌و نرخى نهوتو به‌نزین به‌هه‌مانشێوه‌ى شاره‌كانى خواروو ناوه‌ڕاستى عێراق لێده‌كات، به‌ڵام هه‌رێم ئه‌مه‌ى ڕه‌تكردوه‌ته‌وه‌و قبوڵى نه‌كردوه، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ بابه‌تى موچه‌و بهبانكیكردنى موچه‌ى موچه‌خۆران، به‌غدا جهختیكردوهتهوه، به‌بێ ته‌وتین موچه ڕه‌وانه ناكرێت چیتر، بۆ ئه‌وه‌ش عێراق بهههرێمى وتوه، له‌نێوان سێ بۆ چوار مانگ ماوه‌تان پێده‌درێت بۆ بهبانكیكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، به‌ڵام هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌شى ڕه‌تكردوه‌ته‌وه".
سروە عبدولواحید ئەوەیشی خستەڕوو:"عێراق به‌ڕاپۆرت خستویه‌تیه به‌رده‌م هه‌رێم كه داهاتى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان بریتیه له450 ملیار دینارى مانگانه، له‌و ڕێژه‌یه‌ش پێویسته 200 ملیار ڕه‌وانه‌ى خه‌زێنه‌ى دارایی له‌عێراق بكرێت‌و 250 ملیاره‌كه‌ى دیكه‌ش با له‌به‌رده‌ستى هه‌رێم خۆیدا بێت، به‌ڵام هه‌رێم ئه‌وه‌شى ڕه‌تكردوه‌ته‌وه".
ئاشكراشیكرد، "ئه‌مڕۆ حكومه‌تى عێراق ڕهشنوسێكى دیكه‌ى ئاماده‌كردوه، له‌م ڕه‌شنوسه‌ى ئه‌مڕۆدا هه‌موو ئه‌وانه‌ى باسمكردن جارێكى دیكه عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر كردوه‌ته‌وه، چاوه‌ڕێده‌كه‌ن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم واژۆى له‌سه‌ر بكات، بۆ ئه‌وه‌ى لهكۆبونهوهى ڕۆژى سێشه‌ممه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت‌و په‌سه‌ندبكرێت".
سروه عه‌بدولواحید سه‌رۆكى فراكسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ له‌په‌رله‌مانى عێراق وتی:"به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى له‌حكومه‌تى عێراقه‌وه وه‌رمان گرتون، ئه‌گه‌ر ڕۆژى سێشه‌ممه وه‌ڵامه‌كانى هه‌رێم ئه‌رێنى بون‌و ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ش قوفڵى نه‌وته‌كه كرایه‌وه‌و هه‌نارده‌ى نه‌وت ده‌ستیپێكرده‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه له‌هه‌مان كاتى كردنه‌وه‌ى قوفڵى نه‌وته‌كه، موچه‌ى مانگێك ده‌گاته هه‌رێمى كوردستان‌و دواتریش موچه‌ى مانگه‌كانى دیكه‌ش به‌بێ گرفت ڕه‌وانه ده‌كرێت".