ڕوانگە - لە ناو شاری کەلار و لە ئەنجام دوو ڕووداوی هاتووچۆ دوو کەس برینداربوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە


سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند ؛"ئێوارەی ئەمڕۆ (شەمە) بەهۆی دوو ڕوداوی هاتووچۆی جۆری شێلان و وەرگەڕان دوو کەس برینداربوون، ڕووداوی یەکەم ماتۆڕ سکیلێک لەسەر ڕێگای کەلار ڕزگاری بەرامبەر دادگای کەلار وەرگەڕا بەهۆیەوە لێخوڕەکەی لەدایک بووی ساڵی ٢٠٠٢ برینداربوو".

وتیشی؛" هاوکات ڕووداکیتری هاتووچۆ لەجۆری شێلان لەگەڕەکی بەردەسور ڕوویدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتاکرۆلا بەئاراستەی ناو بازاڕ هاتووە، پیادەیەکی شێلاوە برینداریکردوە، لەدایک بووی ساڵی ٢٠١٦ە.

سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان ڕونیشیکردەوە؛"بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەکران و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە".