ڕوانگە - جەنگی 12 ڕۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل و بەشداری ئەمەریکا لەو جەنگەدا بۆ لێدان لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، وایکردووە زیانێکی گەورە بەر ئەو وڵاتەبکەوێت و بەرپرسێکی باڵای ئێرانیش ڕایدەگەیەنێت، " پێویستە ئەمەریکا قەرەبوی زیانە مادی و مەعنەویەکانی ئێران بکاتەوە."
عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای ئێران ئەوەی خستۆتەڕوو، "بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکەین کە ئەمەریکا کردویەتییە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران و بووە بەهۆکارێک بۆئەوەی زیانێکی زۆر بەر ئەو دامەزراوانە بکەوێت، بۆیە دەبێت ئەمریکا هەنگاوبنێت بۆ قەرەبوکردنەوەی زیانە مادیو مەعنەوییەکانو لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت".
وتیشی، "گەلی ئێران لەبەرامبەر فشارو هەڕەشەو دەستدرێژییەکاندا خۆڕاگردەبێتو هەرگیز خۆی ناچەمێنێت".
ئەمریکا لە22ی حوزەیرانی 2025، لەڕێگهی فڕۆکەی بۆمبهاوێژی شەبەحیی بی-2، هێرشێکی سەربازیی گەورەی کردەسەر سێ دامەزراوەی ئەتۆمیی لەفۆردۆ، نەتەنزو ئەسفەهانو چەندین شوێنی ستراتیژیی دیکە لەناو ئێران.