ڕوانگە - هێزە چەکدارەکانی یەمەن بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدان ڕووبەڕووی دەستدرێژیەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ببنەوە و لای خۆشیەوە وتەبێژی هێزەچەکدارەکان ڕایدەگەیەنێت، " بەرپەرچدانەوەکانی ئێمە بووە هۆی سەرلێشواوی لە نێوان فڕۆکەوانانی دوژمن و ژوورەکانی ئۆپەراسیۆنی ڕژیمدا."
یەحیا ساری، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند: بەرگری ئاسمانی ئێمە بە ژمارەیەکی زۆر لە مووشەکی ڕووکەش بۆ ئاسمانی دروستکراوی ناوخۆ بەرپەرچدانەوەی دەستدرێژیی ئیسرائیلی دایەوە.
وتیشی: " ڕووبەڕووبوونەوەی دەستدرێژیی ئیسرائیل بووە هۆی ئاژاوە و سەرلێشێواوییەکی گەورە لە نێوان فڕۆکەوانانی دوژمن و ژوورەکانی ئۆپەراسیۆنی ڕژیمدا".
وتەبێژی سوپای یەمەن ڕایگەیاند: "بەرگری ئاسمانیمان ئامادەیە و ئامادەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دەستدرێژیی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەمان بە هەموو هێز و هێزی خۆیەوە."