ڕوانگە - هەوڵەکان بۆ گەیاندنی پرۆژەی ڕوناکی بە هەموو شارو شارۆچکەکانی کوردستان بەردەوامییان هەیە و لە ئێستادا سەرجەم ناوەندی هەولێر بووە بە کارەبی ٢٤ کاتژمێری.
ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "لە ئێستادا کارەبای ناوەندی هەولێر بووەتە ٢٤ کاژێری و ئێستا کار بۆ ئەوە دەکرێت ئەو پرۆژەیە بگەیەنرێتە ناوچەکانی دەوروبەری هەولێر".
ئومێد ئەحمەد، ڕونیشیکردەوە، "خۆشبەختانە ئەم پرۆژەیە هەموو گەڕەکەکانی ناوەندی شاری هەولێری گرتۆتەوە، سنووری ١٥٠ مەترییش تەواو بووە، ئێستا کار دەکرێت تاوەکو دەوروبەری هەولێریش بکرێتە ٢٤ کاژمێری."
پڕۆژەی رووناکی، یەکێکە لە پرۆژەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە مەسرور بارزانی سەرپەرشتی دەکات و بڕیارە تاوەکو کۆتایی ساڵی داهاتوو ئەم پرۆژەیە بگاتە هەموو هەرێمی کوردستان.