ڕوانگە - دکتۆر محمد شەفعی قائیمقامی قەسر شیرین و یونس ئەمیری ڕاوێژکاری پارێزگار بۆکاروباری عێراق و شاندێکی یاوەری سەردانی دەروازەی پەروێزخانیان کرد.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان ڕایگەیاند:" ئەمڕۆ ڕێکەوتی٢٠٢٥/٧/٧ عباس اسماعیل علی سەپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بە ئامادەبوونی عیماد محمد لێپرسراوی یاریدەدەرێتی ئاسایشی پەروێزخان و (هۆشیار احمد) لێپرسراوی گواستنەوەی پەروێزخان و (هەورامان کریم) لێپرسراوی هۆبەی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی دەروازەی پەروێزخان و (محمد محمود حسن) نوێنەری شۆفێران و (احمد عبدالرحمان) پێشوازی لە وەفدێکی وڵاتی ئێران کرا."
وەفدەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران بەسەرپەرشتی دکتۆر (محمد شەفعی) قائیمقامی قەسر شیرن و شاندێکی یاوەری کە پێکهاتبوون لە (یونس امیری) ڕاوێژکاری پارێزگار بۆ کاروباری عێراق و (هۆشمەند رەزایی) و (مەیسەم پەریختە) بەڕێوەبەری پایانەی دەروازەی پەروێزخان/ئێران و (ئاغای چاوشی) بەڕێوەبەری گومرگی پەروێزخان/ئێران و (ئاغای واحدی) پاسەوانی سنوری قسر شیرین و (یوسف قادری) لێپرسراوی کۆمپانیای نەوتی قەسر شیرین بوون.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان ڕونیشیکردەوە:" هەر لە بینای بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی پەروێزخان کۆبونەوە باس لە کێشەو گرفتی شۆفێرانی عێراقی لەناو خاکی ئێران کرا و سەرپەرشتیاری دەروازە، سەرجەم کێشەو گرفتی شۆفێرانی خستە ڕوو، داوای کرد بەدواداچون بکرێت و کێشەکان چارەسەر بکرێت، هەروەها ڕایگەیاند هیواخوازن لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و لەدەروازەی پەروێزخانەوە جوڵەی بازرگانی زیاد بکەن و ئارامی و ئاسایشی شوفێران و گەشتیاران بەتەواوی بپارێزرێت و ئەو کێشەو گرفتانەش کە ڕووبەڕوی شۆفێرانی بارهەڵگری عێراقی دەبێتەوە بەتەواوی چارەسەر بکرێت."