ڕوانگە - چاوەڕێ دەکرێت بەم نزیکانە نێردەی تایبەتی ئەمریکا و سەرۆکی سوریا و فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات، بۆ قسەکردن لەسەر یەکخستنەوەی هێزەکانی سوریا، کۆببنەوە.
میدیاکانی سوریا ئەمرۆ چوارشەممە 9ی تەمووزی 2025 بڵاویانکردەوە،بەم نزیکانە کۆبوونەوەیەک لە نێوان تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا و مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی هەسەدە ئەنجام دەدرێت، کۆبوونەوەکەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانە بۆ جێبەجێکردنی ئەو رێکەوتنەی لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا ئەنجامدرا بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی سوریا.
ئەوەشخراوەتەڕوو؛" فەڕەنسا لەگەڵ ئەمریکا سەرپەرشتی جێبەجێکردنی بڕگەكانی رێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سوریا دەکەن بۆ رێگریکردن لە هەر جۆرە پەرەسەندنێكی مەیدانی، هەروەها بڕیارە نێردەی ئەمریکا هاوکاریی نێوان هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و حکومەتی سوریا و هەسەدە بکات لە چوارچێوەی شەڕی گروپە چەکدارەکان لە سوریا."