گڕوانگە - دوای ئەوەی دوێنێ سێشەممە ٢٠٢٥/٧/٨ لە قەزای خەباتی سەر بەپارێزگای هەولێر شەڕ لەنێوان هێزەکانی پارتی و هێزی خورشید هەرکی ڕویدا و بەوهۆیەوە دوو چەکدار لە هەردوولا کوژرا، یەکێک لە کوژراوەکان ناوی (فەلاح حسین)ە و، یەکێکە لە پێشمەرگەکانی زێرەڤانیانەی.

ئەو پێشمەرگەیە خەڵکی قەزای کفرییەو ئەمڕۆ کاتژمێر 8ی سەرلەبەیانی تەرمەکەی گەیشتەوە قەزای کفری لە سنوری ئیدارەی گەرمیان.