ڕوانگە - لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، کۆبوونەوەی وزاری بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێم بەڕێوەچوو لەبارەی مووچەی هەرێم و تەوتین کردنی و هەناردەکردنەوەی نەوت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 9ـی تەممووز_ی 2025 ، وەزارەتی پلاندانانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی وزاری بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆسیەی هەناردەکردنەوەی نەوت، قەبارەی بەکارهێنانی ناوخۆیی، رادەستکردنی داهاتی نانەوتی، مووچەی فەرمانبەران و تەوتینکردنی.

باس لەوەش كراوە، لیژنەکە جەختی لەسەر بەردەوامی گفتوگۆکان کردووەتەوە بە ئامانجی گەیشتن بە چارەسەرکردنی خێرای ئەو بابەتانە، بە شێوەیەک کە مافی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بپارێزێت.