ڕوانگە - مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕزگاری، تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد مۆبایلی ژنێكی فڕاندبوو.
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند؛"دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەلایەن كەسێكی نەناسراوەوە مۆبایلەكەی ڕفێندراوە، بەبڕیاری بەڕێز دادوەری تایبەتمەند لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد، سەرئەنجام توانرا لە لایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕزگارییەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت ، لەكاتی لێكۆڵینەوەكان دەركەوت تۆمەتبار چەندین تاوانی دزینی مۆبایل و جانتای ژنانی لە گەڕەكەكانی شاری سلێمانی ئەنجامداوە.
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕونیشیکردەوە؛"لە ئێستادا تۆمەتبار ( س ، م ، ف - لە دایكبووی 2003 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكەی بەردەوامە.