ڕوانگە - تائێستا هیچ وادەیەک دیارینەکراوە بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی لیژنەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، کە بڕیارە لەسەر پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کۆببنەوە.
ئەگەرچی بڕیاربوو ئەمڕۆ ئەو لیژنەیە کۆببێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی مووچەوە بکەن، بەڵام کۆبونەوەکە دواخرا بۆکاتێکی نادیار، چونکە لیژنەکە داوای کردووە وەزارەتی دارایی و وەزارەتەکانی دیکە زانیاری ورد بخەنە بەردەست لیژنەکە بۆئەوەی گفتوگۆی لەبارەوە بکەن.
ئه‌م لیژنه وه‌زارییه ڕۆژی سێشه‌ممه 8 ی ته‌موز له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه پێكهێنرا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوو ڕه‌شنووسی هه‌ولێر و به‌غداد له‌باره‌ی پرسه داراییه‌كانه‌وه تاوتوێ بكات و بیكاته یه‌ك ڕه‌شنووس، دواتر حكومه‌تی فیدڕاڵی بڕیاری له‌باره‌وه بدات.
لیژنه‌كه له‌لایه‌ن محه‌مه‌د عه‌لی ته‌میم، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری پلاندانانه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت و پێنج وه‌زیری دیكه‌ش ئه‌ندامن كه دووانیان كوردن.