ڕوانگە - بەرپرسێکی کەنەکە ئاشکرای کرد، رێوڕەسمی چەکدانانی گرووپێکی گەریلای پەکەکە لە ئەشکەوتی جاسەنە دەبێت لە سنووری پارێزگای سلێمانی.
د. حەکیم عەبدولکەریم، ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان و بەشدار لە رێوڕەسمەکە لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانی، گوتی: "ئێمە لە شوێنی رێوڕەسمەکەین و ئەشكەوتی جاسەنە بەڕێوەدەچێت لە سنووری ناحیەی سوورداش لە پارێزگای سلێمانی".
بڕیارە ئەمڕۆ هەینی، گرووپێکی گەریلاکانی پەکەکە وەکو "نیازپاکی" بۆ پرۆسەی ئاشتی، چەکەکانیان دابنێن و لەنێوی ببەن.
ئەشکەوتی جاسەنە بە دووریی 50 کیلۆمەتر دەکەوێتە رۆژئاوای شاری سلێمانی لە ناوچەی سورداش لەسەر رێگەی سلێمانی - دووکان. جاسەنە لە پشتی گوندی کانی خان، لە بناری چیایەکی گەورە هەڵکەوتووە.