ڕوانگە - لە بەرنامەیەکی تەلەفزوێنیدا  وتەبێژی ئاکپارتی ڕایگەیاند: "چەکدانان و هەڵوەشاندنەوە سێ بەشی سەرەکی لەخۆ دەگرێت. کە بریتین لە (پەکەکە) لە عێراق، (هەسەدە و پەیەدە) لە سوریا، پژاک لە ئێران.

عومەر چەلیک، وتەبێژی ئاکپارتی ئاشکرایکرد، " پێدەچێت پرۆسەی چەک دانانی پەکەکە چەند مانگێک بخایەنێت، بۆیە پێویستە ئەو پرۆسەیە بەبێ گرفت بەڕێوە بچێت. "

وتیشی، " سبەینێ ڕۆژی شەممە ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، وتارێکی قۆڵ  لەبارەی ئەو پرۆسەوە  پێشکەش دەکات" .

چەلیک ڕونیشیکردەوە، " دەبێت تەواوی ئەمانە کۆتاییان پێبهێنرێت و ئەمە پڕۆژەیەکی دەوڵەتە، گرنگترین بابەتی پرۆسەی چەک دانان میکانیزمی پشتڕاستکردنەوەی دەزگا پەیوەندیدارەکانی تورکیایە کە ئەنجامی دەدەن ئاخۆ بە کردەیی پرۆسەی چەک دانانی بەڕێوە دەچێت یاخود نا."

ئاماژەی بەوە دا، رۆژی شەممە سەرۆک کۆمار یەکەم وتاری خۆی لەسەر چەک دانانی پەکەکە و قۆناغی داهاتوو پێشکەش دەکات، وتارێکی هەمەلایەنە و قووڵ دەبێت.