ڕوانگە - جێگری سەرۆکی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت:"ئیتر کاتی ئەوە هاتوە سنورێک بۆ ئەم بێڕێزی و لەیاسا لادانە دابنرێت ، دڵنیام حکومەتی خۆمان خەمێک لەو بابەتە دەخوات و ناهێڵێت لەوە زیاتر خەڵکی ئێمە برسی بکرێت."
دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی پەڕلەمانی عیراق ڕایگەیاند: "لەماوەی ڕابردوو هەموو سنورەکانیان بەزاند ، دەستیان برد بۆ قوتی خەڵک و بڕیاری برسی کردن و مردنی خەڵکی کوردستانیان دا، ئەم تاوانە لەمێژووی دروست بونی عێراق تا ئێستا یەکەمجارە ئەنجام دەدرێت."
وتیشی: " ئەوان موچەیان نەبڕی بۆ ئەوەی جارێکی تر بیدەنەوە نەوتیان نەگرتەوە بۆ ئەوەی جارێکی تر بەری بدەنەوە ، لەهەمووی خراپتر کات کوشتن و درێژەدان بەم سیاسەتە لەژێر بیانوی جۆراوجۆر جارێک دادگای ئیتحادی و جارێک دروست کردنی لیژنە ، ئامانجیان ئەوە بو خەڵک زیاتر برسی بکەن".
جێگری سەرۆکی پەڕلەمانی عیراق، ڕونیشیکردەوە: " ئیتر کاتی ئەوە هاتوە سنورێک بۆ ئەم بێڕێزی و لەیاسا لادانە دابنرێت ، دڵنیام حکومەتی خۆمان خەمێک لەو بابەتە دەخوات و ناهێڵێت لەوە زیاتر خەڵکی ئێمە برسی بکرێت."
دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەڕلەمانی عیراق ئەوەیشی خستەڕوو: "خەڵکی کوردستان لە ئێمە دەخوازن چیتر بڕوا بەبەڵێن قسە لوسەکانیان نەکەین و هەڵوێستێک رابگەیەنین لەبەرامبەر ئەو تاوانەی بەرامبەر خەڵکی کوردستان و هەرێمەکەمان ئەنجامی دەدەن ، ئەوەش هەنگاوە دروستەکەیە."