ڕوانگە - وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: " ئێمە هەمیشە بۆ دانوستانێکی دادپەروەرانە دەرگامان کراوەیە، بەو مەرجی ئەمریکالە کاتی دانوستانەکاندا هێرش ناکاتە سەرمان".
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، تاران مافی پیتاندنی یۆرانیۆمی بۆ مەبەستی ئاشتی هەیە و پارێزگاری لە مافی پەرەپێدانی بەرنامەی مووشەکی خۆی دەکات.
وتیشی: " گەر ئەورووپییەکان دەیانەوێت رۆڵێکی گرنگ و یەکلاکەرەوە بگێڕن لە پرسی ئەتۆمیی ئێران با سەرکۆنەی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بکات".
هاوکات عەلی لاریجانیش، ڕاوێژكاری عەلی خامنەیی، نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایشی بە شانۆیەك بۆ گاڵتەجاڕی وەسف کردووە و جەختیشی کردەوە، ئێران دوای شەڕی ئەم دواییه به تەواوی متمانەی به ئەمریکا له دەست داوه.