ڕوانگە - لەمیانەی بەڕێوەچونی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، دکتۆر موسەننا ئەمین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لیستی یەکگرتوو، ڕایگەیاند:" یاساكانی تایبەت بە زیندانە سیاسییەكان و زیانلێكەوتوانی هەڵەبجە، عەیبەیەکی گەورەیان تێدایە، چونکە لە هەرێمی کوردستان کاریان پێناکرێت، لە نێویشیاندا یاسای زیندانە سیاسییەکانە کە هەڵەبجەی لەگەڵ بارمتەکانی ڕەفحا، لەیەک بەند و بڕگە هاوشان کردووە، کە ئەمەش تاکە یاسایە ئاماژەی بە قوربانییەکانی هەڵەبجە و ئاوارەبونیان بۆ ئێران کردوە، لەگەڵ ئەوەشدا دامەزراوەکان دان بەم یاسایەدا نانێن."
وتیشی:" زۆر داواکاریمان پێشکەش کردووە و من شەش ساڵە داوادەکەم، ئەم یاسایە کاری پێبکرێت، بەڵام تائێستاش هیچ ڕێز لەم یاسایە ناگرن".
دکتۆر موسەننا ئەمین، ئاشکرایشیکرد:" دەترسم چینێکی تر لە هەرێمی کوردستان توشی هەمان ستەم ببنەوە."