ڕوانگە - دوای ئەوەی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، بڕیاریدا کە ڕێگری بکات لە نیشتنەوەی فڕۆکەی مەدەنی جۆری MD ئێرانی لەفڕۆکەخانەکانی عیراق، لە ئێستادا بەرپرسانی ئێران، داوای ڕونکردنەوە دەکەن لەبارەی هۆکاری دەرکردنی ئەو بڕیارەوە.

مەقسود ئەسعەدی سامانی سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی ئێران ڕایگه‌یاند، "وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بەبێئەوەی هۆکارەکەمان بۆ ڕونبکاتەوە، نیشتنەوەی فڕۆکەی جۆری MD ئێرانی لەفڕۆکەخانەکانی عێراق قەدەغەکردوە".

فڕۆکەی مەدەنی MD دروستکراوی ساڵی 1980ی ئەمریکایەو تائێستا لەهێڵی ئاسمانیی ئێران کاری پێدەکرێت.

ئەو فڕۆکەیە بەهۆی کۆنیی‌و کێشە تەکنیکییەکانی چەندین ساڵە لەهێڵی ئاسمانیی وڵاتان لادراوە، بەڵام بەهۆی گەمارۆکانی ئەمریکا، تائێستا لەهێڵی ئاسمانی ئێراندا کاردەکەن.