ڕوانگە - موقەدەم هاشم عەلی ئەحمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند: " بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێر (٤:٣٠) مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستان وژینگەی خانەقین بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری بەش (نقیب/هاوری جلیل قادر) لە سنوری گوندی سەنگەر بەمەستی نەهێشتنی دیاردەی ڕاوکران ودەرچونێکیان ئەنجامداوە چەند چەکدارێکی نەناسراو هەستاون بە تەقە کردن لە مەفرەزەکە."
وتیشی: "لە ئەنجامدا کارمەندێکمان بەناوی (باقی ابوبکر) بریندار بووە و لە ئێستادا ،ڕێکاری یاسایی گیراوەتە بەر".
موقەدەم هاشم عەلی ئەحمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان وژینگەی گەرمیان، ڕونیشیکردەوە:"چەکدارەکان ئۆئۆمبیلەکەیان بەجێهێشتوەو هەڵهاتوون ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری (نیسان پاترۆڵە) دەستی بەسەردا گیراوە."