ڕوانگە - بڕیاره ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی بەهۆی ئەو دوو سكاڵایەی له‌باره‌ی ڕاگرتنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه تۆمار كراوه كۆببێته‌وه.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی دادگای فیدراڵی، بڕیاره ئەمڕۆ دووشەممە، دادگای فیدراڵی عێراق له‌باره‌ی سكاڵایه‌ك تایبه‌ت به ده‌ركردنی بڕیارێكی سالاری بۆ پابه‌ندكردنی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق به خه‌رجكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم و دوورخستنه‌وه‌ی پرسی مووچه له‌ناكۆكییه سیاسییەکان كۆببێته‌وه.
به‌پێی كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه، سكاڵای یه‌كه‌م له‌سه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و وه‌زیری دارایی عێراق تۆماركراوه و تیایدا داواكراوه، خه‌رجكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم دووربخرێته‌وه لە ململانێ و ناكۆكییه‌كی سیاسییەکان.
له سكاڵای دووه‌مدا كه له‌سه‌ر وه‌زیری دارایی عێراق تۆماركراوه، داواكراوه بڕیارێكی سالاری ده‌ربكرێت بۆ خه‌رجكردنی مووچه و مانگانە لە کاتی خۆیدا خەرج بکرێت.
ئەم سکاڵایە لە کاتێکدا ئەمڕۆ دەبێتە دوو مانگ کە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی چواریان وەرگرت.