ڕوانگە - بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی تەمووزی ٢٠٢٥ لە پیرمام، لەسەر ئاستی باڵا، مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی کۆببنەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ڕوانگە،لە کۆبونەوەکەدا هەریەک لە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کورستان و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەشداری لەو کۆبونەوەیەدا بکەن.
هەربەگوێرەی زانیاریەکان، کۆبونەوەکەی هەردوولا تایبەتە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و مامەڵەکانی بەغدایە بەرامبەر بە هەرێم