ڕوانگە - بەپێی ئامارێکی سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنوسان، تەنها لەماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵەدا  200 جۆر چالاکی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدراون، کە بەشی زۆری ئەو ناڕەزایەتیانە کە 111 چالاکی ناڕەزایەتییە  لە سلێمانی ڕوویانداوە.

سەنتەری میترۆ ئەوەیشی ئاشکراکرد: " لە هەولێر 57 چالاکی ناڕەزایەتی و 6 چالاکی لە دهۆک و 8 چالاکی لە دهۆک و 8 چالاکیش لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و 12 چالاکیش لە گەرمیان بەڕێوە چووە.

سەنتەری میترۆ ڕونیشیکردەوە: " لەکۆی ئەو چالاکیانە 61 چالاکیان بۆ مووچە بووە، 35 یشیان بۆ داواکاری خزمەتگوزاریەکان بووە، هەروەها 26 چالاکییان بۆ دامەزراندن بووە و ئەوانی دیکەشی بۆ مەبەست و داواکاری دیکە بووە