ڕوانگە - ئەمڕۆ سشەممە 15 ی تەمووزی 2025 لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، تۆماس باراك نوێنه‌ری ئه‌مریكا له سوریا ڕایگەیاند، " ئێمه پشتیوانی له قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و جیا بۆ كورده‌كان له سوریا ناكه‌ین، ئاماژەی بەوەشکرد، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) هه‌لی لێكتێگه‌یشتنیان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت له دیمه‌شق هه‌یه، "
وتیشی:" سوریا پێویستی به سه‌رچاوه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به خێرایی ئاوه‌دان بكرێته‌وه و پێویستی به پشتیوانی جیهانی هه‌یه."
باراک جه‌ختیشیكرده‌وه، "دیدگای سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ بۆ پێدانی ده‌رفه‌ته به سوریا، هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر سوریا ئومێد به خه‌ڵك ده‌به‌خشێت".
نوێنه‌ری ئه‌مریكا له سوریا ڕونیشیکردەوە : "ئێمه سوریایه‌كی یه‌كگرتو و ده‌ستورێكمان ده‌وێت كه گه‌ره‌نتی بونی په‌رله‌مانێك بكات كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌موان بكات".
هاوكات جه‌ختیكرده‌وه، تاكه ڕێگه كه له‌به‌رده‌ستی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)دا، ئه‌وه‌یه كه به‌ره‌و دیمه‌شق بڕوات.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه ئه‌سعه‌د شه‌یبانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا ڕۆژی دوشه‌ممه جه‌ختیكرده‌وه كه هه‌ڵگرتنی چه‌ك له وڵاته‌كه‌یدا ته‌نها به‌رپرسیارێتی ده‌وڵه‌ته.
چوارشه‌ممه‌ی ڕابردو باراك جه‌ختیكرده‌وه كه ده‌بێت هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به خێرایی بزانن كه سوریا یه‌ك ده‌وڵه‌ته و پێی وتن، "ته‌نها رێگای دانوستان، به‌ڕێكه‌وتنه به‌ره‌و دیمه‌شق"، هه‌روه‌ها له لێدوانه‌كانیدا بۆ میدیاكانی توركیا له‌و كاته‌دا باسی له‌وه‌كرد: دانوستانه‌كان به‌ره‌و یه‌ك سوریا ده‌بێت به خێراییه‌كی خێراتر و به نه‌رمییه‌كی زیاتره‌وه به‌ره‌وپێش بچێت .