ڕوانگە -  دوای زیاتر لە ٣٠ ڕۆژ لە بەڕێوەچوونی پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە گەرمیان زیاتر لە ٣٩ هەزار تەن گەنم وەرگیراوە.

كاروان رەئوف، بەڕێوبەری سایلۆی کەلار، ڕایگەیاند: " ڕۆژی یەکشەمە  و دوای ٣٤ رۆژ، کۆتایی بە پرۆسەی وەرگرتنی گەنم هات.

وتیشی: لەم ماوەیەشدا زیاتر ٣٩ هەزار و ٤٥٦ تۆن گەنم وەرگیراوە."

كاروان رەئوف، بەڕێوبەری سایلۆی کەلار، ڕونیشیکردەوە:"تائێستا هیچ زانیارییەكیان پێڕانەگەیەنراوە لە بارەی وادەی خەرجکردنی پارەی ئەو گەنمە رادەستکراوە."