ڕوانگە - محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق، لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دا، کە ئەمڕۆ پێنج شەممە 17 ی تەمووزی 2025 بەڕێوەچوو، ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئەو لێکتێگەیشتنەی کە لەنێوان هەوێر و بەغدادا هاتۆتەئاراوە.
بەگوێرەی زانیاریەکان، چاوەڕێ دەکرێت، لەنزیکترین کاتدا بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بدرێت.
هەربەگوێرەی زانیاریەکان، پێدەچێت ناردنی مووچە بکەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە، چونکە ئهمڕۆ پێنجشەمەیە،هەربۆیە گرتنبەری ڕێکارە ئیدارییەکان و بڕیاری خەرجکردنو گواستنەوەى پارەو دابەشکردنى موچە کاتی زیاتری پێویستە.
بەگوێرەی ئەوزانیاریانەش کە بڵاو کراونەتەوە باس لەوەکراوە، سەرچاوەیەکی تایبەت لەبانکی ناوەندیی لقى ههولێر، ئاشکرای کردووە، "پارەی پێویستیان لەبەردەستە، ئەگەر بڕیاری خەرجکردنی موچە بدرێت، ئەوا دەتواننن دوو موچەش پێکەوە بدەن، واتە کێشەی پارەیان نییە".