ڕوانگە - دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە 17ی تەمووزی 2025 لە سنوری ناحیێەی سەرقەڵا، سەربە قەزای کفری، پیاوێک دەستڕێژی گولە لە ژنێک دەکات و بەوهۆیەوە گیان لەدەست دەدات.
دلێر عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری ناحییەی سەرقەڵا، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:" ژنەکە ناوی (هێرۆ ئەحمەد)ەو دانیشتوی ناحییەی ڕزگارییە لەسنوری قەزای کەلار، پیشەی سواڵکردنە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەلایەن کەسێکەوە تەقەی لێ دەکرێت و بەوهۆیەوە گیان لەدەست دەدات.
وتیشی:" ژنەکە دانیشتوی ناحییەی ڕزگارییە و ڕۆژانە بۆ سوڵکردن دێتە سەر ئەو ڕێگایەی کە نزیکە لە ناحیەی سەرقەڵاوە.
دلێر عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری ناحییەی سەرقەڵا ڕونیشیکردەوە:" دەستبەجێ تاوانبار لەلایەن ئاسایشی نەوجولەوە، دەستگیر کرا و لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە دەستی پێکردووە.