ڕوانگە -  بەگوێرەی ئەو ڕێکەوتنەی کە لەنێوان هەرێم و بەغدادا کراوە پێویستە لە ماوەی سێ مانگدا سەرجەم موچەخۆرانی هەرێم موچەکانیان تەوتین بکرێت، ئەگیان موچەکانیان بۆ خەرج ناکرێت.

خالد بەتال، وەزیری بازرگانی عێراق  ڕاگەیاند،" سەرۆک وەزیرانی عێراق، وەک چۆن مامەڵە لەگەڵ فەرمانبەرانی عێراقدا دەکات، ئاواش بە هەمان شێوە دەیەوێت مامەڵە لەگەڵ فەرمانبەرانی هەرێمدا بکات، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، سودانی،  هەمو هەوڵێکی داوە بۆئەوەی کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم  چارەسەر بکرێت ".

وتیشی:"بەردەوام بون و سەرکەوتنی ئەم ڕێککەوتنە واتە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ زۆربەی ئەو کێشانەی کە لە نێوان هەولێر و بەغدادابوونی هەیە، وە گرنگترین خاڵیش لە بڕیارەکانی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران دوپاتکردنەوەی تەوتینکردنی موچەی سەرجەم موچەخۆرانی هەرێمە."

خالد بەتال، وەزیری بازرگانی عێراق، ئاشکرایشیکرد:"لەکۆبونەوەکەی ئەمڕۆدا بڕیاردراوە، موچەی مانگی ئایار خەرج بکرێت و سێ مانگیش بۆ تەوتینکردنی موچەی سەرجەم موچەخۆران دیاریکراوە، دوای ئەو وادەیە تەنها موچەی ئەو کەسانە خەرجدەکرێت کە تەوتینیان بۆ کراوە."