ڕوانگە - بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگای دەربەندیخان-زەڕایەن، چوار هاوڵاتی گیانیان لە دەستدا, بەڕێوەبەری بنکەی هاتووچۆی قەزای دەربەندیخانیش، ڕایگەیاند:" لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان لە هۆکاری چۆنیەتی ڕوداوەکە دەستی پێکردووە."
جاسم علی خان بەڕێوەبەری بنکەی هاتووچۆی قەزای دەربەندیخان، ڕایگەیاند:" ئەمشەو کاتژمێر ١٠:٤٥ خولەک لە ڕووداوێکی پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا لە جۆرەکانی، بار هەڵگر لە جۆری تانکەر، لەگەڵ ئۆتۆمبێلێک لە جۆری توێتا کراون، لە نزیک گوندی چنارە لە سەر ڕێگەی دەربەندیخان زەڕایەن، بووە هۆی گیان لە دەستدانی چوار کەس. کە ئەوانیش شۆفێر و سەرنشینی ئۆتۆمبێلە کراونەکە بوون."
وتیشی:" لە ئێستادا کەشف و هێڵکاری وە ڕێکارە یاساییەکانی هاتووچۆ گیراونەتەبەر و ڕەوانەی بنکەی پۆلیسی دەربەندیخان کراوە، بۆ تەواو کردنی لێکۆڵینەوە."