ڕوانگە - وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرجەم ڕێککارەکان و کاتەکانی  تۆمارکردنی قوتابیان لەناوەندەکانی خوێندنی حکومی، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ ی بڵاو کردەوە.

بەپێی ڕێکارەکان پێویستە، بۆ وەرگرتنی منداڵ لە باخچەی ساوایان، ڕەچاوی شوێنی جوگرافی بکرێت، ئەگەر ژمارەی منداڵان زۆرتربوو لە پۆلەکانی باخچەکە، پێویستە بکرێت بە تیروپشک، هەروەها بۆ قۆناغی یەکەمی باخچە، ئەو منداڵانە وەردەگیرێن، کە تەمەنیان چوارساڵە، واتە لە دایکبووی ٢٠٢١/١٢/٣١ تاوەکو ٢٠٢١/١/١ بێت

ئەوەشخراوەتەڕوو، قوتابخانە و خوێندنگە و کۆمەڵگە پەروەردەییەکان، دەبێت دیسانەوە بۆ وەرگرتنی خوێندکار، ڕەچاوی شوێنی جوگرافی بکەن، وە هەروەها کۆمەڵگە پەروەردەییە حکومییەکان(سیستمی خوێندنی کوردی) بۆ وەرگرتنی خوێندکار، پشت بەو ڕێنمایی و پێوەرانە دەبەستن کە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانەوە دەردەچن.

ئەوەش ئاشکراکراوە:" نابێت ژمارەی خوێندکاران و قوتابیان زیاتربێت، لە قەبارەی جێگەکانی قوتابخانە وخوێندنگە و کۆمەڵگە پەروەردەییەکان، لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر لە گەڕەکێکدا قوتابخانە نەبو، یاخود تەوەونەکرابو ئەوا ئەرکی بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزایە کە قوتابیان و خوێندکارانی ئەو گەڕەکە بەسەر نزیکترین قوتابخانەکاندا دابەش بکات.

شایەنی باسە ئەم ڕێنماییانە بۆ  وەرگرتنی ئەو قوتابی و خوێندکارانەی کە لەو قوتابخانانە دەخوێنن سیستمیان ئینگلیزیییە هەمان ڕێنماییە و دەبێت وەک خۆی جێبەجێ بکرێت.