ڕوانگە - کۆنگرەی پێنجەمەی کۆمەڵی دادگەری کوردستان، بەراورد بە کۆنگرەکانی دیکەی ئەو حیزبە  گۆڕانکاریی نوێ تیادا ڕوویداوە و  بۆ یەكەمینجارە   چوار ئافرەت بەبێ كۆتا بە دەنگی خۆیان وەك ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵ هەڵبژێردران.

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی كۆمەڵی دادگەری، ئەنجومەنی سەركردایەتی كۆمەڵی دادگەری پێكدێت لە 29 ئەندامی سەركردایەتی. كە 12یان بەرپرسی مەڵبەندەكانن و 17 ئەندامی دیكەش كە ئەندامی سەركردایەتین دەبن بە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی مەكتەبەكانی كۆمەڵ.

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی كۆمەڵ بەبێ بەرپرسانی كۆمەڵ دەبێت (%20)ی ئەندامانی سەركردایەتی ئافرەت بن. بەو پێیە دەبوو ئەگەر دەنگی پێویستیش بە دەست نەهێنن لە نێوان سێ بۆ چوار ئافرەت بە ئەندامی سەركردایەتی هەڵببژێردرابان. بەڵام بۆ یەكەمینجارە ئافرەتانی كۆمەڵ بەبێ دەنگی كۆتا، رێژەی دەنگی پێویست دەهێنن و رێژەی  یاسایی ئەنجومەنی سەركردایەتی كۆمەڵ پڕدەكەنەوە.
بەدرییە ئیسماعیل، لە 29 ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵ، دەنگی هەشتەمی ئەندامانی سەركردایەتی ئەو حیزبەی بەدەست هێناوە.
لە دوای ئەویش روپاك ئەحمەد دێت بە بەدەستهێنانی 402 دەنگ، پلەی 12ەیەمینی دەنگی ئەندامانی سەركردایەتی كۆمەڵ كۆمەڵی بە دەستهێناوە.
قومرییە بەرزنجی، بە بەدەستهێنانی 329 دەنگ، پلەی سێزدەیەمینی لە نێو 29 ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵ بە دەست هێناوە.
لەدوای ئەوانیش كوردستان حەمە رەشید دێت كە پلەی 25ەمین دەنگی نێو ئەندامانی سەركردایەتی كۆمەڵی بە دەست هێناوە.