ڕوانگە - لە وتوێژی لەگەڵ پەیامنێری ڕوانگە لەبارەی ناوەڕۆکی پەیامەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کە تیایدا باس لەو ڕێککەوتنەدەکات، کە لە نێوان هەولێر و بەغداوە هاتۆتە ئاراوە، گوڵاڵە سدیق، شارەزای دارایی و بانک ڕایگەیاند:" ئەو پەیامەی کە مسرور بارزانی، بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو بڵاوی کردەوە، تەنها مەبەست لێی پابەند نەبوونە بە ڕێکەوتنەکەی نێوان هەرێم بەغداد و زیاتر برسیکردنی خەڵک."

وتیشی:"مەسرور بارزانی لەپەیامەکەیدا دەڵێت: "حکومەتی فیدراڵ بیانوی نوێی هەیە و ناردنی پارەی مەرجدارکردوە بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتەوە لەڕێی سۆمۆوە" لە کاتێکدا ئه‌م مه‌رجه‌ نوێ نیە و هەر لەسەرەتای ڕێکەوتنەکەوە ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ له‌پێگه‌ی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و هه‌موو میدیاكان باسیان كردوه‌.

گوڵاڵە سدیق ڕونیشیکردەوە:" ئەم پەیامە توندانەی بارزانی باوک و کوڕ بێباکییە بەرامبەر دۆخ و گوزرەانی خەڵک و قوربانیدانە بە میللەتێک لەپێناو عینادییە شەخسییەکانی خۆیان، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر پارتی دیموکرات ڕێز لە هاوبەشە سیاسیەکانی خۆی ناگرێت لەحکومەت، بۆ دەبێت خەڵک باجەکەی بدات؟

گوڵاڵە سدیق، شارەزای دارایی و بانک ڕونیکردەوە:" دەبێت چ حکمەت و نرخێک لە سەرۆکایەتی حکومەتێک هەبێت کە نەتوانێت موچەی موچەخۆرەکانی دابین بکات، بەڵام باج و رسومات و پارەی ئاو و کارەبا و هاتوچۆ وەرگرێت."