ڕوانگە - وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت:"مەفرەزەكانی نوسینگەی دوکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد کە بڕێک کەلوپەلی ناو فرۆشتگایەکی هاوڵاتییەکیان دزی بوو.."
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:"دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە بڕێک کەلوپەلی لەناو دوکانەکەیدا لێ دزراوە پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەری تایبەتمەند، مەفرەزەكانی نوسینگەی دوکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو توانرا هەردوو تۆمەتبار بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن."
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی
وتیشی:"هەردوو تۆمەتباری بەڕەگەز عەرەب (ب، ع، ح) لەدایکبووی 1990 و (ئ، ر، ع) لەدایکبووی 1997 دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوەو بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە بەردەوامە."