ڕوانگە - دوای ئەوەی لە ماوەکانی ڕابردوودا پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا لە بەشێکی زۆر لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کرد، ئەمەش نیگەرانییەکی زۆری لای هاوڵاتیان دروستکرد، هاوڵاتیان هۆکاری کەمبوونەوەی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبایان بۆ ئەوە دەگەڕاندەوە، کە وەزارەتی کارەبا، ئەو بڕەکارەبایە کە پێشوتر دەرا بەهاوڵاتیان، کەمکردۆتەوە و لەبەرامبەردا کارەباکە دراوە بەو ناوچانەی کە پرۆژەی ڕوناکییان پێگەیشتووە، بۆئەوەی کارەی 24 کاتژمێری ئەو ناوچانە گرفتی بۆ دروست نەبێت.

لای خۆیەوە وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند:"  سەرچاوەی کارەبای ڕوناکی و ناوچەکانی دەرەوە جیاوازن.'

وەزارەتی کارەبا، ئاشکرایشیکردووە:" پرۆژەی ڕووناکی سەرچاوەکەی ئەو کارەبایەیە کە پێشتر هەناردەکراوە و کاریگەری نییە لەسەر ئەو شوێنانەی هێشتا کارەباکەیان نەبووەتە 24 کاتژمێری.'