ڕوانگە - لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ سێشەممە 22ی تەمووزی 2025 بڵاویکردۆتەوە، وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى عێراق ئاماژەی بەوەکردووە دوای ئەوەی بڕی 120 ملیاردیناریان لە وەزارەتی داریی هەرێمەوە بەدەست گەیشتووە، ڕاستەوخۆ ده‌ستیانكردوه به‌خه‌رجكردنى موچه‌ى مانگى پێنجى موچهخۆرانى هه‌رێم.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، "خەرجکردنی موچە دوای پابەندی هەرێم دێت بەڕادەستکردنی نەوت‌و داهاتی ناوخۆ، تاوەکو هەرێمی کوردستان پابەندبێت ئێمەش موچە دەنێرین".
وەزارەتی دارایی عێرق ئاشکرایشیکردووە، "بەردەوامدەبین لەجێبەجێکردنی ئەرکە یاسایی‌و دەستورییەکانمان بەرامبەر بەحکومەتی هەرێم، تاوەکو ئەوکاتەی حکومەتی هەرێم پابەند دەبێت بەجێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی‌و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی‌و دوایین بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ لێکتێگەیشتنی نێوان هەردولا".
لای خۆشیه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه ئاشكرایكردوه، چاوەڕواندەکرێت کەمێکی دیکە لیستی موچەی مانگی پێنج بڵاوبکرێتەوە.