ڕوانگە - هەنگاوەکان بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، بەردەومییان هەیە و سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەش ڕایدەگەیەنێت:" لە هەوڵداین بۆ پێکهێنانی کۆمیسۆنێکی پەڕلەمانی و بەمنزیکانەش شاهێدی پێشکەوتن دەبن لەسەر ئاستی پەرلەمان".
هەرچەندە هەفتەی ڕابردوو پشوی هاوینەی پەڕلەمانی تورکیا دەستی پێکرد، بەڵام هەوڵدەدرێت تاوەکو ڕۆژی هەینی کۆمسیۆنێکی پەرلەمانیی بۆ پرۆسەی نوێی ئاشتی دروست بکرێتو بەدرێژایی ئەم وەرزە کاربکەنو زەمینەی یاسایی بۆ پرۆسەی چەک دانانی پەکەکە ئامادەدەکەن.
لەبارەی دامەزراندنی کۆمیسۆنەکەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند،" گفتوگۆکان لەبارەی کۆمسیۆنی پەرلەمانی گەیشتوهته قۆناغی کۆتاییو بەمنزیکانە شاهێدی پێشکەوتن دەبن لەسەر ئاستی پەرلەمان".
چاوەڕواندەکرێت، لەگەڵ دامەزراندنی کۆمسیۆنەکە، نەخشەڕێگهیەک لەبارەی هەموارو گۆڕانکارییە یاساییەکان تایبەت بەپرۆسەی ئاشتی ئامادەبکەن.