ڕوانگە ـ ئەمەریکا نیگەرانە لەو هێرشە درۆنیانەی کە دەکرێتە سەر کێڵگە نەوتییەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەش ڕایدەگەیەنێت:" ئەمەریکا، پشتگیری لە عێراقێکی گەشەسەندو دەکات.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X بڵاویکردۆتەوە، مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕایدەگەیاندووە:"لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق سودانی گفتوگۆم کرد سەبارەت بە هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر کۆمپانیا نەوتییەکان لە عێراق، بە کۆمپانیا ئەمریکییەکانیشەوە.
مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕونیشیکردۆتەوە:" ئێمە پشتگیری لە عێراقێکی گەشەسەندوو دەکەین، کە ئازاد بێت لە کاریگەریی زیانبەخشی ئێران".