ڕوانگە - عەقیدی مافپەروەر، علی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:" بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەمە لە کۆمپانیای مارینا تایەی ئۆتۆمبێل (گلێدەر) بەکرێکارێکدا تەقیەوە لەئەنجامدا کرێکارەکه بەسەختی برینداربوو دوای چارەسەری خێرا لەنەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا.'

وتیشی:" بریندارەکە لەدایکبووی 1998ـە و دانیشتووی قەزای ڕانیەیە بەمەبەستی کارکردن ڕووی لە سنوری گەرمیان کردوە

عەقیدی مافپەروەر، علی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕونیشیکردەوە:"لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوەو پۆلیس لەسەر ڕوداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە.'