ڕوانگە - سه‌رۆكی ئه‌ندازیاران له كۆمپانیای نه‌وتی باكوور دەڵێ، هه‌رێمی کوردستان جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە پابه‌ندبوونی حكومه‌تی هه‌رێم به راده‌ستكردنی 230 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌كنیكی گه‌وره‌یه، چونكه هه‌رێمی کوردستان ژماره‌ی كێڵگه‌كانی دیاریكراوه.
فه‌رهاد حه‌مزه، سه‌رۆكی ئه‌ندازیاران له كۆمپانیای نه‌وتی باكوور لە بڵاوکراوەیەکدا ئەمڕۆ هەینی، ئاماژەی بەوەکردووە، هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ی، له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئه‌نجام درا زیاتر جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانی به‌غدا بوو نه‌وه‌ك رێكه‌وتن، به‌ڵام مادام له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بوو جێگه‌ی دڵخۆشی و پیرۆزباییه.
قسەکانی سەرۆکی ئەندازیارانە لە کاتێکدایە، رێکەوتنێک هەیە بۆ رادەستکردنی 230 هەزار بەرمیل نەوت بە حکومەتی عێراق، لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە.
بەڕای ئەو، بۆیه هه‌ر كاتێك كێشه‌ی ته‌كنیكی بێته پێشه‌وه ئه‌وا ناچار گوشار بۆ سه‌ر كێڵگه‌كانی تر دەبەن، تا بگه‌ن به‌و بڕه كه ئه‌مه‌ش كارێكی نازانستیه‌و له ته‌مه‌نی كێڵگه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر كێڵگه‌ی ته‌قته‌قدا هات و له‌كار كه‌وت، لە کاتێکدا ده‌بوایه هه‌رێم خۆی پابه‌ند بكردایه به شه‌فافی به‌رهه‌می رۆژانه‌ی كێڵگه‌كانه‌وه هه‌رچه‌ندێك بوایه، رۆژانه راده‌ستی سۆمۆی بكردایه، كه به‌مه له‌لایه‌كه‌وه كێڵگه‌كان ده‌پارێزران له‌لایه‌كی تره‌وه متمانه ی نێوان هه‌ردوولا زیاتر ده‌بوو.
لەبارەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەڵێ، ئاشكرایه حكومه‌تی عێراق 16 دۆلاری ته‌رخان كردووه بۆ كرێی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت، سه‌رنجه‌كه‌م لێره‌دا ئه‌مه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وته‌كه‌ی به بۆری خورماڵه –زاخۆ هه‌نارده‌ی توركیا بكات كێ كرێی ئه‌م بۆرییه ده‌دات كه خاوه‌نه‌كه‌ی كۆمپانیای رۆزنه‌فتی روسیه.