ڕوانگە - دەستەی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، نوێترین پێشبینییەکانی بۆ 48 سەعاتی داهاتوو بڵاوکردەوە و ڕای گەیاند، شەپۆلی گەرما بەردەوام دەبێت، بەڵام سبەی شەموو پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی کەم دادەبەزن.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەمڕۆ هەینی 25ی تەمووز، ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت و هەندێکجار پەڵەهەوری تێدا دەردەکەوێت. پلەکانی گەرما بە گشتی نزیک دەبن لە تۆمارەکانی دوێنێ، بەڵام لە هەندێک ناوچە کەمێک بەرزتر دەبنەوە.
بۆ سبەی شەموو 26ی تەمووز، پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما بە یەك بۆ دوو پلە دابەزن، بەڵام هێشتا لە ئاستێکی زۆر بەرزدا دەمێننەوە. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم شێوەیە دەبێت:
گەرمیان: 50 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 49 پلەی سیلیزی
هەولێر و زاخۆ: 47 پلەی سیلیزی
سلێمانی، دهۆک، و سۆران: 46 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 45 پلەی سیلیزی
فێنکترین ناوچەش حاجی ئۆمەران دەبێت کە پلەی گەرمای 32 پلەی سیلیزی دەبێت.