ڕوانگە - لێدوان و قسەی وەزیرێکی ئیسرائیل، دەبێتە مایەی توڕەبون و نیگەران بوونی بەشێك لە هاوڵاتیانی ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی.

وەزیری شوێنەواری ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت:" ئیسرائیل دەیەوێت غەززە بەیەکجاری بسڕێتەوە و بیکات بە ناوچەیەکی جولەکە نشین.'

عیمحای ئیلیاهۆ، وەزیری شوێنەواری ئیسرائیل لەبارەی كەرتی غەززەوە ئەوەی ئاشکراکردووە: "حكومەت دەیەوێت غەززە بە تەواوی بسڕێتەوە، ئەوان هەموو غەززە بکەنە جولەكەنشین.'

لێدوانەكەی وەزیری شوێنەواری ئیسرائیل تووڕەیی بەشێك لە هاوڵاتیانی ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی لێكەوتەوە.

شایەنی باسە لێدوانەکەی وەزیری شوێنەواری ئیسرائیل لەکاتێکدایە، کە هێرش و پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەززە بەردەوامی هەیە و ڕۆژانە بەوهۆیەوە بەسەدان ژن و منداڵ و پیر و گەنج دەبنە قوربانی و، هەروەها بەهۆی ئەو گەمارۆیەی کە خراوەتەسەریان دەیان هاوڵاتی لەبرساندا گیان لەدەست دەدات