ڕوانگە - ئێران لە بەرامبەر ئەوروپادا بژاردەی جیاوازی هەیە، دەتوانێت بەکاریان بهێنێت، ئەگەر بێت و وڵاتانی ئەوروپا بیانەوێت دژی ئێران هەنگاوبنێن، ئەمە لێدوانی مەجید خادمی سەرۆکی هەواڵگری سوپای پاسدارانی ئێرانە، کاتێک هۆشداریدا بەئەوروپا لەچالاککردنی میکانیزمی دەستپێکردنەوەی سزاکان کە لەڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015دا هاتوە، ڕێگە بەسەپاندنی سزا نێودەوڵەتییەکان دەدات بەسەر تاران.
خادمی بەڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، "ئەگەر ئەوروپا بیانەوێت هەر هەنگاوێک بنێن، ئێمە بژاردەمان هەیە کە دەتوانین بەشێوەیەکی کاریگەر بەکاریان بهێنین، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوروپا خۆیان لەم حاڵەتەدا گەورەترین زەرەرمەند دەبن".
ڕۆژی 25ی تەمموزی 2025، لەئیستانبوڵ لەگەڵ نێردراوانی فەرەنسا، بەریتانیاو ئەڵمانیا کۆبونەوە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان سەبارەت بەبەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران، لەکاتێکدا هەرسێ وڵاتی ئەوروپا هەڕەشەی دوبارە سەپاندنەوەی سزاکانی نەتەوەیەکگرتوەکان دەکەن بەسەر کۆماری ئیسلامیدا.